
پارەی عێراقی
SNN
بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی زەکات و خێر دامەزرێنێت.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەلێدوانێکدا ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی زەکات و خێر دامەزرێنێت و ئەنجومەنێکی 9 کەسی سندوقەکە بەڕێوەدەبەن، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرۆکایەتی دەکات.
ئیبراهیم محەمەد ئاماژەی بەوەش کردووە، “وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی سندوقی زەکات و خێر داوە و بەمنزیکانە فەرمانی بۆ دەردەچێت و ئەنجومەنێکی بۆ دروستدەکرێت کە بەپێی یاسای 55ی ی ساڵی 1987ی عێراقی کاردەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سندوقەکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی زەکات و خێرە و دەمانەوێت لەو رێگەیەوە باشتر پارەی زەکات دابەشبکرێت. سندو قەکە ئەژماری بانکی بۆ دەکرێتەوە و شەفافانە کارەکانی رادەپەڕێندرێن، لە هەموو شوێنێکەوە پارە وەردەگرێت و خەڵک ئازادە زەکات بداتە سندو قەکە یان بە شوێنی دیکە، واتە ئێمە بەزۆر پارە لە خەڵک وەرناگرین”.
لەبارەی ئەو کەسانەی کە سودمەند دەبن لەسندوقەکە، بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، “ئەو کەسانەی کە شیاون دەتوانن سودمەند بن لێی، هەروەها حکومەت لە کوێ پێویستی بە پڕۆژەی خێرخوازی وەکو قوتابخانە یان نەخۆشخانە هەبو سندو قەکە دەتوانێت هاوکار بێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









