وەزیری پێشمەرگە: لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتۆتە ئاراوە

SNN
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند : “ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخە”، داواشيکرد “ پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت”.
ئەمڕۆ ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری فەریق جمال محمد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان، و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، لە یەکەم رۆژی جەژندا سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لەرۆژهەڵاتی موسڵ کرد.
لەدەستپێکی سەردانەکەدا، میحوەری باشیکیان بەسەر کردەوەو لەلایەن ( موسا گەردی ) بەرپرسی میحوەری باشیک پێشوازیان لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: “شەونخونی قارەمانێتی ئێوە هەرگیز لە یادناکرێت، بەو پێیەی هەمیشە هەوڵەکانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە ، لەم پێناوەدا گیان دەبەخشن، تا خەڵکی کوردستان لەسەرجەم بۆنە و یادەکاندا بە ئارامی کاتەکانیان بەرێ بکەن، بۆیە ئێوە هەمیشە سیمبولی تێکۆشان و قارەمانێتی گەلەکەمانن و شانازیتان پێوە دەکەین”.

لە وێستگەی دووەمی سەردانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە میحوەری خازرـ موسڵی بەسەرکردەوە و لەلایەن لیوا عەزیز وەیسی، بەرپرسی میحوەری خازرەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەدا ، وەزیری پێشمەرگە سەرجەم خاڵەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی لەو میحوەرە بەسەر کردەوەو رایگەیاند: “جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هەمووانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە رووی تیرۆریستان بەهێز و تۆکمەیە، هەمیشە ئامادەسازن بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی خاکی کوردستان و ناوچەکە”، وتیشی “ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و لۆجیستی بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و تێکشکاندن و لە ناوبردنیان”.

لە کۆتا سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لەچیای زەرتک، وەزیری پێشمەرگە، داوایکرد جەژن بکرێتە هەوێنی نزیککردنەوەو رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە ببێتە سەنەدی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە و بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربەخۆیانەی سەربازی سەردەمی”
راشيگەياند: “دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەمووان هاوکار و هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەمەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت، وەزیری پێشمەرگه ئاشکراشی کرد: ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخەو هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکرێتی، کە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









