
سوپای ئیسرائیل
SNN
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: هێرشی ئاسمانی و زەمینیان بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردوە، بەڵام دواتر رەتیکردەوە سەربازانی چووبنە ئەو ناوچەیەوە.
هاوکات لەگەڵ کۆکردنەوەی تانک و هێزی زەمینی ئیسرائیل لەسەر سنوری غەزە، سوپای ئەو وڵاتە بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە تویتێکدا رایگەیاند: هێرشی ئاسمانی و زەمینیان بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردوە و وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش لە لێدوانێکدا بۆ فرانس پرێس هێرشە زەمینیەکەی پشتڕاست کردەوە.
دوو کاتژمێر دواتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: هیچ سەربازێکیان نەچوەتە ناو خاکی غەزەوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هەڵە بووە.
زیادبوونی جموجۆڵە سەربازیەکانی ئیسرائیل لە سەر سنوری غەزە و ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دوای ئەوەهات، کە بزوتنەوەی حەماس موشەکێکی بە ناوی عیاش 250 نمایش کرد، کە باس لەوەدەکات ئامانجەکانی لە مەودای 250 کیلۆمەتری دەپێکێت و بەو موشەکە هێرشی کردوەتە سەر فرۆکەخانە ئیلات لە باشوری ئیسرائیل.
لە بۆردومانەکانی رۆژانی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە زیاتر لە 100 فەلەستینی کوژراون و ئیسرائیلیش رایگەیاندوە موشکبارانەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی کوژرانی حەوت هاوڵاتی ئیسرائیلی لێکەوتوەتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









