پاریس و بەرلین لەهەوڵی قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتدان لە سەنتەری شار

SNN
لەپێناو پاراستتنی ژینگە و کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە پایتەختەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا هەوڵ دەدرێت هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە ناو سەنتەری شار کەمبکرێتەوە و یان هەر نەهێڵرێت.
ئەنجومەنی شارەوانی پاریس رایگەیاند: “لەپێناو کەمکردنەوەی تەواوەتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سەنتەری پایتەخت پێشنیازێکیان ئامادەکردوە، بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022 دا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
پێشنیازەکە لە ژێر دروشمی “شارێکی خاوێنتر، سەوزتر، ئارامتر و پارێزراوتر”دا ئامادەکراوە و لە سەنتەری شار تەنها رێگە بە هاتوچۆ پیادەڕۆ، پاسکیل و کەرەستەکانی گواستنەوەی گشتی دەدرێت.
ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس ساڵی رابردوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو کە رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە پێیان یان بە پاسکیل لە ماوەی 15 خولەکدا لە ماڵەکانیانەوە بگەنە مۆڵ و خوێندنگە و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان لە سەنتەری شار.
بەرپرسانی شارەوانی پاریس رایانگەیاندوە، لە پڕۆژەکەیاندا سودیان لە بیرۆکەی هاوشێوە لە مەدرید و رۆما وەرگرتووە.
لە لایەکی ترەوە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خەمی ژینگە خەونێکی گەورەتری لە لای بەشێک لە چالاکوانان گەڵاڵە کردووە، ئەویش داماڵینی تەواوەتی شارەکەیە لە ئۆتۆمبێلی تایبەت.
بۆ ئەو مەبەستە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێکردوە و پێویستە لە ماوەی ساڵێکدا 175 هەزار واژۆ کۆبکەنەوە.
لە پاڵ ئەو بیرۆکانە لە وڵاتانی ئەوروپا چەند ساڵێکە کار لەسەر پەرەپێدان بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێت، لە پێناو کەمکردنەوەی پیسبوونی هەواو و پارێزگاری لە ژینگە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









