
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندلە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە بەغدا ئەوەش بە مەبەستی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕگەكانی مادەی 11 لە یاسای بودجەی گشتی عێراق
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN ڕاگەیاند: وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزارەتیكانی دارایی و نەوتی عێراق و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی ناردنی پشكی هەرێم و پابەندییەكانی هەرێم بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تاوتوێ بكەن بەتایبەت بڕگەكانی مادەی 11 لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی بە گوێرەی یاسا پرۆژەیاساكە چووەتە بواری جێبەجێچكردنەوە و پێشتریش شاندی سیاسی حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ لایەنی عێراقی كردووە، بۆیە پێویست ناكات جارێكی دیكە شاندی سیاسی بێنەوە بەغدا، بەڵكوو ئەوەی پێویستە بێت شاندێكی تەكنیكییە لە نوێنەرانی چەند وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی عێراق دەستبەگفتوگۆبكەن بۆ چۆنیەتی ڕەوانەكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، حكومەتی هەرێم نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە كە تیایدا دوپاتی كردووەتەوە پابەندن بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق، هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ئەوەی دوپاتكردووەتەوە كە بەرەوپێشچوونی زۆرباش لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە، بۆیە ئەگەری زۆر هەیە ئەم مانگە حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ڕەوانە بكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو شاندە تەكنیكییەی كە وابڕیارە لە دوای پشووی جەژن سەردانی بەغدا بكەن پێكدێن لە نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و نەوت و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، هاوكات لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستەڵاتی ئەوەیان پێدەدرێت كە هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم بێت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت ئەمان پێوەی پابەند بن.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









