
ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیی حكومهتى ههرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەدەكات بەداخەوە لە ڕۆژانی جەژندا هاووڵاتیان زۆر پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی نابن و ڕێنماییەكان زۆر بەسستی جێبەجێ دەكرێن ئەمەش مەترسییەكی جدییە، بۆئەوەی ڕێگەش بگرین لەبلاوبوونەوەی نەخۆشییەكە هاوشێوەی هندستان دەبێت تاكەكان بۆخۆیان هۆشیار بن.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەریم بە SNNی ڕاگەیاند: هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەو بڕیارانەدا نەهاتووە كە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاكانی هەرێم دەرچووە بۆ خۆپارێزی و ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا، بەلام بەداخەوە دەبینین هاووڵاتیان زۆر سستن لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان و گرتنەبەری ڕێكاری خۆپارێزی، ئەمەش كارەساتی نەخوازراو بەدوای خۆیدا دەهێنێت ئەگەر هاووڵاتیان بەردەوامبن لە خۆنەپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستە وەزارەتی ناوخۆ دەستەڵاتی داوەتە پارێزگار و ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هاوكات بڕیاریش دراوە كە لەڕۆژانی جەژندا هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاساییە و قەدەغە ڕاناگەیەندرێت، بەڵام نەوتراوە كە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نەبن، بۆیە ئەمە جێگەی نیگەرانییە و دەبێت هەموومان ڕێگربین لەوەی كە نەهێڵین ئەوەی لە هندستان ڕوودەدات لە هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری هندی لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە ئێمە ڕێكارەكان نەگرینە بەر، بەڵكوو هەر هاووڵاتییەك كە لە هندستانەوە دێتەوە هەرێم بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە دەكرێت و پاشان پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێت.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی توشبوون بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە 160 ملیۆن و 600 هەزار توشبوو، كە نزیكەی 33 ملیۆنیان لە ئەمریكان، هندستانیش لەپلەی دووەمدایە بە 24 ملیۆن، پاشان بەرازیل بە 15 ملیۆن لە پلەی سێیەمدایە
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە توشبووندا لەپلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی 1,127,580 توشبوو، لەو ژمارەیەش 15 هەزار و 855 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









