قوباد تاڵەبانی چەند رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ ئەرمینیا ئەنجامداوە

SNN
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەرمینیا کۆبووەوە بە مەبەستی کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە چەند بوارێکدا بەتایبەت پەروەردە و تەکنەلۆژیا،
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و هایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و لەگەڵ هەردوولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتنی سەرەتایی.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوون، تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا. هەروەها بڕیاردرا تیمی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا دروست بکرێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕووی بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری.
لەتەوەرێکی تری قسەکاندا، باسی پێکەوەبەستنی زانکۆ پۆلی تەکنیکییەکانی کوردستان و ئەرمینیا كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی.
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا، هەر ئەمڕۆ جێگری سەرۆکوەزیران و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆمپانیا پێشكەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە، پاش گفتوگۆی چڕ رێککەوتنێکی سەرەتایی کرا بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەرمینیا بێنە هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەرفراواندا منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن 10_18 ساڵان فێری ئای تی و تەكنەلۆژیای زانیاری بكەن کە ئەمە پرۆگرامێکی تایبەتی کۆماری ئەرمینیایە.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا هەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









