
SNN
رێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی لەناو ماڵدا نایاساییە و لێپرسینەوە لە خاوەنی ئەو شێرە دەکرێت کە لە تویمەلیکی سلێمانی هەڵاتبوو.
رێکان جەمال لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “ئاژەڵی دڕندە نابێت بەهیچ جۆرێک لەناو ماڵدا بەخێوبکرێت و بەدواداچوون بۆ بوونی شێرێک لە ماڵێکی سلێمانیدا دەکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.
سەبارەت بەوەی کە چ یاسایەک رێگە بە بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی دەدات وتی: بەپێی ماددەی پێنجی یاسای ژمارە 17ی ساڵی 2020 تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان، دەبێت وەزارەتی کشتوکاڵ یان دەستەی گشتی گومرگەوە رێگەپێدان بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی بکرێت و تایبەتمەندبێت و دووربێت لە شوێنی ژیانی هاووڵاتیان”.
وتیشی ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکران ئەوا بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشی پۆلیسی سلێمانی لەئێستادا ئەم کەیسەیان گرتووەتەدەست.
هەڵاتنی بەچکە شێرێک لە گەڕەکی تویمەلیکی سلێمانی ترسی لای ژمارەیەک هاووڵاتی ئەو گەڕەکە دروستکرد ئەگەرچی هیچ زیانێکی نەگەیاند، دواتر لەلایەن بەرگری شارستانی سلێمانییەوە گیرا و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









