
کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ منداڵان پێویست نییە و داوا لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەکات ئەو کارە نەکەن.
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ڤاکسینی کۆرۆنا لەم قۆناغەدا بۆ منداڵان و نەوجەوانان شتێکی پێویست نییە و نەوجەوان و کەسانی تەندروست پێویستیان بەو ڤاکسینە نییە.”
ئەدهانۆم داوا لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی دەوڵەمەند دەکات لە جیاتی بیرکردنەوە لە کوتانی منداڵان و کەسانی تەندروست بە ڤاکسین، بیر لەوە بکەنەوە ئەو ڤاکسینە بنێرن بۆ کۆگاکانی سیستمی کۆڤاکس بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر وڵاتانی هەژاردا کە ئێستا زۆربەیان بەهۆی کەمیی داهاتەوە توانای دابینکردنی ڤاکسینیان نییە.
بەپێی ئەو ئامارانەی داتاکانی ئاژانسی فرانس پرێس کۆی کردوونەتەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 1.4 ملیار ژەمە ڤاکسین لە 210 وڵات و ناوچە لە خەڵک دراون. کە 44%ـی ئەو رێژەیە لە وڵاتانی دەوڵەمەند بووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









