
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئارا ئايفازيان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئەرمینیا، كۆبووەوە و پێكەوە لەبارەی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەوانەش دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا.
لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئەرمینیا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبووەوە و پێكەوە لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ناوچە گفتوگۆیان كرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی كاری هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەرمینیا و لەسەر بارودۆخی كوردانی نیشتەجێی ئەرمینیاش هەڵوێستەیان كرد بەتایبەت ئەو كوردانەی بۆ خوێندن ڕوویان لەو وڵاتە كردووە.
لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر كۆمەڵگای ئەرمەنی لە كوردستان و بەگرنگییەوە باس لە دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەرمینیا كرا كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەست پێ بكات.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاسانكاری پێدانی ڤیزا و كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری وزە لە هەرێمی كوردستان.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا هەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









