رێباز حەملان” حکومەت لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە بێ لێبڕین هێشتا بڕیاری نەداوە”

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN
رێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ کاروبارى وەبەرهێنان و راژە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: تا ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ئەوەی مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕین دابەشبکات بڕیاری نەداوە، دەشڵێت، ،چاوەڕێین بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت.
حەملان ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی 19ی ئایار ئەنجومەنی وەزیران لەسەر مووچەی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە و تائێستاش روون نییە کە، ئایا بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت یان نا، وەزارەتی دارایی سەرجەم داهاتەکان کۆدەکاتەوە و ئەمەش یارمەتی حکومەت دەدات بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە.
پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12,67٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









