
هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رايگەياند: “لە ماوەی مانگی داهاتوودا لە لایەن ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڕیار لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دەدرێت بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێرق، هاوكات ژمارەی فەرمانبەران ومەرجەكانی دامەرزاندیش بڵاو دەكەنەوە”.
حەیدەر ئەكرەم، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: “ئاماژەی بەوەشكرد، دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكەین لە ماوەی مانگی داهاتوودا دەستبكەین بە وادەی راگەیاندنی دامەزراندنی فەرمانبەری كۆمیسیۆن بە شێوەی گرێبەست لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان”.
وتيشی: “لە ماڵپەڕی تایبەتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی پێویست لە دامەزراندنی فەرمانبەری كۆمیسیۆن و هەروەها مەرجەكانی دامەرزاندنی فەرمانبەران بڵاودەكرێتەوە”.
11ی ئەم مانگە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “کۆمسیۆن دوو شێواز بۆ دیاریکردنی کارمەندی سەر سندوق پەیڕەودەکات، پێویستە ئەو کەسە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بروانامەی ئامادەیی بێت و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێت کە دەیەوێت کاری لێبکات، هەروەها، پێویستە ئەو کەسە تەمەنی سەرو 18 ساڵ بێت و بەڵێننامەیەك پڕکاتەوە کە تۆماری تاوانی نییە”.
لە لایەکی ترەوە حوسێن رەقیب، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن پێویستی بە نزیکەی 200 هەزار کارمەندە لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت، ئەمساڵ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن”.
دهربارهى وادەی کردنەوەی دەرگای پێشکهشکردن، بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن وتی: “دوای جەژنی رەمەزان فۆڕمەکە ئامادە دەکرێت و دەخرێتە وێبسایتی کۆمیسیۆنەوە و پێشکێشکردن بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت”، هەروەها وتی “لەو ژمارەیە بەشێکی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت”، بەبێ ئەوەی ژمارەکە ئاشکرا بکات.
بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









