
ئەنجومەنی وەزيرانی عێراق
SNN
بەرپرسێکی رەوتی حيکمە رايگەياند: “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق بەمنزیکانە نیازی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی وزاریی هەیەو بۆئەو مەبەستەش دەیەوێت پێنج لەوەزیرانی کابینەکەی بگۆڕێت”.
ڕەحیم عەبدودی ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە کە عەمار حەکيم سەرۆکايەتی دەکات، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هەریەک لەوەزیرەکانی دارایی، تەندروستیی، کشتوکاڵ، پیشەسازیی و بازرگانیی بگۆڕێت، داواکاری گۆڕینیان ڕەوانەی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات لەدوای جەژنی ڕەمەزان”.
باسی لەوەشکرد: “پێدەچێت گۆڕینی ئەو وەزیرانە بەدووجار ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەک سەرەتا وەزیرانی تەندروستیی (دەستلەکارکێشاوە) و کشتوکاڵ و پیشەسازیی بگۆڕدرێنو دواتر گۆڕانکارییەکە هەریەک لەوەزیرانی دارایی و بازرگانی بگرێتەوە”.
ڕەحیم عەبدودی وتيشی “ئەو گۆڕاکارییە وزارییە لەسەر پێشنیازی کوتلەی سائیرونی سەر بەموقتەدا سەدرو بەپشتیوانی سەرۆک وەزیران دەکرێت، ئەو جوڵەیە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنو ئامادەکارییە بۆ دەستنیشانکردنی کابینەی داهاتووی حکوومەت”.
رونيشيکردەوە: “بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان لەئێستاوە لەنێوان خۆیاندا باس لەدیاریکردنی ناوی سێ سەرۆکایەتییەکان و کاندیدانی پۆستە وزارییەکان دەکەن، گۆڕانکارییەکەی حکومەت ڕەهەندێکی سیاسییو هەڵبژاردنی هەیە”.
ئەوەشی وتووە، “لایەنە سیاسییەکان لەسەر کاتی گرێدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕانکارییە وزارییەکە ناکۆن، بەشێوەیەک بەشێک لەکوتلەکان سوورن لەسەرئەوەی پێش دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی لێرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، لەکاتێکدا بەشێکی تریان پێیانوایە لەجیاتی سازکردنی دانیشتنی لێپرسینەوە لەوەزیری دارایی، واباشترە دەنگ بەدەستلەکارکێشانەوەی بدرێت”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









