SNN
ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان گەیشتنە رێککەوتن، ژوورێکی ھاوبەشیان لە قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالە درووستکرد و ئەمڕۆ ئەندامانی ژوورەکەدەست بە کاربوون.
لیوا محەمەد رۆستەم جێگری میحوەری دووی قەرەتەپەی ھێزی پێشمەرگە، به ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگهیاندووە: “دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە کۆتاییدا گەیشتینە رێککەوتن لەسەر میکانیزم و وردەکاریی بۆ درووستکردنی ئەو ژوورە ھاوبەشانە”.
محەمەد رۆستەم وتیشی: “رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق چوار قۆناغە یەکەمیان؛ کردنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و دووەمیش؛ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانە و سێیەمیش؛ دروستکردنی بازگەی ھاوبەشە و خاڵی کۆتاییش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان”.
جێگری میحوەری دووی قەرەتەپە سەبارەت بە وردەکاریی ژوورە ھاوبەشەکە باسی لەوەکردووە: “ھەشت ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ژوورەکە پێکدەھێنن کە چواریان لە هێزی پێشمهرگه و چوارەکەی دیکەش لە سوپای عێراق دەبن ودەشڵێت: “سێ ئەفسەری پێشمەرگە سەربە لیوای سێین و ئەفسەرێکی باڵاش سەربە میحوەری یەکە، نوێنەری ھەردوو ھێزەکە (سوپا و پێشمەرگە)، ئەفسەر دەبن بەپلەی عەمید و ئەوانی تر پلەکانیان له خوارترن”.
راشيگەياند: “ئەرکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم زانیارییە ئەمنییەکانی سنوورەکە و ئاگاداربوونە لە ھەموو رووداوەکان و تۆمارکردنی، لەئێستادا لە سنووری پارێزگای دیالە یەک ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش درووستکراوە کە بارەگاکەی لە قەزای خانەقینە و ئەمڕۆ نوێنەری ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەوامی خۆیان لە ژوورە ھاوبەشەکە کرد”.
محەمەد رۆستەم لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان باسی لەوەکردووە: “لە ئێستادا قسە لەسەر دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەش بۆ پڕکردنەوەی لیوای ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بە یەکسانی و ئەم پێشنیازە پشتیوانی ئەمریکاییەکانیشی ھەیە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









