خۆپيشاندەرێکی رۆژهەڵات: گرژی لە نێوان هێزە ئەمنييەکانی هەولێر و خۆپيشاندەران دروستبووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
خۆپيشاندانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەوم بارەگای نەتەوەيەکگرتووەکان بەردەوامی هەيە، خۆپيشاندەرێکيش بە SNNی راگەياند: “ بە نیاز بووين بەربەستەكانی بەردەم بارەگاكە ببڕين و بچينە ژوورەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگریمان لێكرا”.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، یەكێك لە نوێنەرانی كوردانی ڕۆژهەڵات و بەشدارلە خۆپیشاندانەكەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان بە SNN ی ڕاگەیاند: “خۆپیشاندانەكەی ئێمەی پەنابەرانی سیاسی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانین بۆئەوەیە كە لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە كۆتایی بەو پشتگوێخستنەمان بهێنن كە دەیان ساڵە بەرامبەر بە ئێمە گرتوویانە بەر، بۆیە ئەمڕۆهاتوینەتە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەوەی بە هەموولایەكی رابگەیەنین چیتر لەوەزیاتر ناتوانین لە چاوەڕوانیدا بمێنینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد “لە خۆپیشاندانەكەدا ژمارەیەك لە پەنابەران بە نیاز بوون بەربەستەكانی بەردەم بارەگاكە ببڕن و بڕۆنە چوورەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگریمان لێكراو گرژی دروستبوو لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و بەشدربووانی خۆپیشاندانەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “داواكاری سەرەكیمان ئەوەیە كە نەتەوەیكگرتووەكان بە زووی وەڵامی داواكارییەكانمان بداتەوە، هاوكات لەلایەن حكومەتی هەرێمیشەوە كۆتایی بەو كێشەو گرفتانە بهێندرێت كە بۆمان دروستدەكەن چونكە تائێستاش ناسنامەمان پێ نیە كە لە بازگەكاندا بتوانین بە ئاسانی بەكاری بهێنین ئەوە سەرەڕای ئەوە هیچ هاوكارییەكمان ناكرێت لە كاتێكدا پەنابەرمان هەیە زیاد لە 30 ساڵە لێرە دەژی، بەڵام بە قەدەر پەنابەرێكی سوری كە چەند ساڵێكی كەمە هاتووەتە هەرێم ماف و ئیمتیازاتی نییە”.
بە پێی بەدواداچوونەكانی SNN، لەكاتی دروستبوونی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، لەلایەن ئاسایشی پارتی لە شاری هەولێر هێرشكراوەتە سەر بە شێك لە خۆپیشاندەرەكان لە ئێستاشدا نوێنەری خۆپیشاندەران لە كۆبوونەودان بۆ ئەوەی كۆتا پەیامی خۆیان بە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بگەیەنن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









