
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێدەكات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بەپێی راگەیەندراوی حكومەت، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا، ههردوولا جهختیان له چارهسهركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لهسهر بنهماى دهستوور كردهوه.
ڕۆڵى ئهرێنیى نهتهوه یهكگرتووهكان له چارەسەرکردنی کێشەکان و ههڵبژاردنهكانى داهاتووی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بهشێكى دیكهى تەوەرەکانی كۆبوونهوهكه بوون.
دوێنی لە زانکۆی کوردستان- هەوڵیر “کۆنفرانسی دەستوور” لە شاری هەولێر ئەنجامدا بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆک و کەسی یەکەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان و جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە چەند پانێڵێکدا چەند پرسێک تاوتوێ کران کە گرنگتریان پرسی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.
لە قسەکانی دوێنێ جینین پلاسخارت لە کۆنفرانسی دەستوور بە هەمووانی راگەیاند: هەرگیز وا مەزانن ئەم جۆرە ئۆتۆنۆمییەی هەرێم بۆ هەتا هەتای دەمێنێتەوە، ئەمەش گەلێک پرسیار و راوو بۆچی جیاوازی دەربارەی خۆی لە میدیاکانی هەرێمدا بەدوای خۆیدا هێنا کە ئایا پلاسخارت ئەبێت مەبەستێکی شاراوەی لە پشت ئەم قسانەوەیە هەبووبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









