هاتووچۆی هەولێر لەبارەی هێرشی ژنێک بۆ سەر کارمەندێکیان روونکردنەوە دەدات

SNN
هاتووچۆی هەولێر لە بارەی هێرشی ژنێک بۆ سەر کارمەندێکیان روونکردنەوە دەدات و تیایدا رایگەیاندوە: “بەپێی یاسای هاتووچۆ سزای دەستدرێژی کردنە سەر کارمەندی هاتووچۆ بەندکردنە”.
لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە: “شۆفێرێکی ژن دوای ئەوەی بە هۆی بەکارهێنانی موبایلەوە ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندێکی هاتووچۆ نابێت و بە هۆیەوە قەرەباڵغی دروست بووە، لە کاتی لێپرسینەوە لەو سەرپێچییە، رووبەڕووی کارمەندەکە بووەتەوە”.
راشیگەیاندوە: “ئەو ژنە سەرەتا هەڕەشەی لە کارمەندەکەی هاتووچۆ کردوە بەوەی ئەگەر سەرپێچییەکە نەسڕێتەوە دەزگاکانی راگەیاندن دەباتە ئەو شوێنە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کارمەندەکە هەڕەشەکانی پشتگوێ خستووە بە دەست و بە شەق هێرشی کردوەتە سەر ئەو کارمەندەی هاتووچۆ”.
ئاشکراشی کردووە: “کارمەندەکەی هاتووچۆ سکاڵای یاسایی لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە و بابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکارمەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86 سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کە بەندکردنە”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەمو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندووتیژی و قسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان”.
روونکردنەوەکەی هاتووچۆی هەولێر دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنج شەممە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو رووداوە بڵاوکرایەوە، رووداوەکەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
39 خولهك لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
22كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
39 خولهك لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









