هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر :زیاتر له دووسه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان کرا

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN
پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: “وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر داواى پارێزگاى سلێمانى بڕى 220 ملیۆن و 215هه‌زار و 360دینارى بۆ درووستکردنى (بلوارى ناوه‌ڕاست)ی شه‌قامه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان کردووە”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر، پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگەياندووە: “وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان لە دواین نووسراویدا، بڕیاریداوه به ته‌رخانکردنى بڕى 220 ملیۆن و 215 هه‌زار و 360 دینار له‌سه‌ر حیسابى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆی سلێمانی، به مه‌ستى درووستکردنى (بلوارى ناوه‌ڕاست) بۆ شه‌قامه‌کانى پارێزگاى سلێمانی، ته‌رخانکردنى ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌م دۆخه‌دا گرنگه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌سه‌ر رەزامهندیدان و جێبه‌جێکرنى ئه‌م جۆره پرۆژانه بۆ شارى سلێمانى به‌رده‌وام بن”.
وتیشى: “ته‌رخانکردنى ئه‌و بڕە پاره‌یه له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانی بووە له رێگه‌ى پارێزگاى سلێمانییه‌وه بۆ ته‌رخانکردن به‌شە بودجه‌یه‌ک له‌سه‌ر حیسابى هاتووچۆ بۆ جیاکردنه‌وه‌ى ئه‌و شەقامه نوێیانه‌ى که له سلێمانیدا هه‌ن، به دوو ئاڕاسته‌ى جیاوازدا ئۆتۆمبیلیان پێدا ده‌ڕوات و بووه‌ته مایه‌ى قه‌ره‌باڵخى و گرفت و رووداوى هاتوچۆ و دره‌نگ گه‌یشتنى هاووڵاتيان بۆ سه‌ر کاره‌که‌ى، بۆیه بڕیاره‌که گرنگه و به سوپاسه‌وه پێشوازیى لێ دهکەين”.
روونیشى کرده‌وه: “له ئه‌مڕۆوە رێکاره یاساییه‌کانمان له‌سه‌ر بڕیاره‌که جێبه‌جێ کردووه، دواتر ده‌چێته به‌شى ئه‌ندازه‌ى بهڕێوەبەرایهتیى هاتوچۆى سلێمانى و راسته‌خۆ پاره‌که خه‌رجده‌کرێت، ته‌نها وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى ئه‌و نه‌خشه و پڕپۆزهڵ و پلانه‌ى که هاتووچۆى سلێمانى هه‌یه‌تى ده‌ست به هه‌نگاوه عه‌مه‌لییه‌کانى پرۆژه‌که ده‌کرێت”.
سه‌باره‌ت به گرفتى ئاوەدانیى پارک و باخچه‌کانى سلێمانیش که ئێستا رووبه‌ڕووى که‌مئاوى و وشکبوون بوونه‌ته‌وه، پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى بهوەکرد: “دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆمان کردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ، یان سبه‌ى رەزامهندى له‌سه‌ر بوودجه‌ى پێویست بۆ ئاوەدانیى هه‌وارى شار و پارکى ئازادى و باخچه‌کانى سلێمانى بدرێت، بۆیه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گرفته‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر داواکارى شاره‌وانیی سلێمانى ڕەزامهندیماندا له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕى 37 ملیۆن دینار له پارێزگاى سلێمانى بۆ پرۆسه‌ى تهنکهرینى ئاودانى ئه‌و شوێنانەی که پێویستیان به ئاودان هه‌یه، هه‌تاوه‌کوو ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌گاته ده‌ستمان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








