وێنە.. جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەنێوان کفری و خورماتوو بڵاوکرایەوە

SNN
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ی یەکێتی رايگەياند: “ژمارەی چەکدارەکانی داعش لەدەوروبەری قەزای خورماتوو گەیشتووەتە نزیکەی 70 چەکدار، سەرجەم ئەو چەکدارانە لە گوندە عەرەبیە رووخاوەکانن.”
مەلا کەریم شکور بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ی یەکێتی بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “هێزە عێراقیەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە، چونکە جم و جۆڵی داعشەکان زیادیکردووە و ئەو هێزانە دەیانەوێ ناوچەکە بپارێزن”.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هێزە کوردیەکان و حەشدی شەعبی لەخورماتوو، کە پێشتر پەیوەندیەکانیان خراپبوو، مەلا کەریم دەڵێت “دوو جۆر حەشدی شەعبی لەخورماتوو هەیە، بەشێکیان ئەو هێزانەن لە خوارووی عێراقەوە هاتوون، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵیان باشە، بەڵام ئەو هێزانەی خەڵکی ناوچەکەن، ماوەی چوار مانگە بێدەنگن و کێشەیان دروست نەکردووە”.
زۆربەی ئەو چەکدارانەی لە سنوری خورماتوودان، لەبنەڕەتدا خەڵکی ناوچەکەن و بەشێکیان خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگی سەربە قەزای خورماتون، بۆیە بەباشی شارەزای جوگرافیای ناوچەکەن.
دەنگی ئەمريکا بڵاويکردووەتەوە: “بەپێی ئەو وێنانەی دەستيان کەوتوون: “چەکدارەکان بە ئاشکرا لەگوندەکانی سنوری خورماتوو و ناوچەی غەڕەو پەڵکانە دەسوڕێنەوە، بە دوو دوو هاتووچۆ دەکەن، لەکاتێکدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەردەوام چاودێریان دەکەن و ناو بە ناو لێشیان دەدەن”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق، داعش هێز و چەک و تەقەمەنی لەسوریاوە بۆ هاتووە، لەبەرامبەریشدا، پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان سەرقاڵی پێکهێنانی ژووری هەماهەنگین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی ئەو رێکخراوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری بەرگری عێراق دوێنێ پێنجشەمە سەردانی کەرکوکی کرد”.
ئەو هێزانەی داعش کە لە دەوروبەری خورماتوون، پێشتر بە ناوچەکەدا دەسوڕانەوە و کەمترین هێرشیان ئەنجام دەدا، بەڵام ماوەیەکە دەستیان بەهێرش و پەلاماردان بۆ سەر هێزە کوردی و عێراقیەکان کردووە.


شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









