
کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسیكی باڵای وەزارەتی دارایی لە حكومەتی هەرێم رايگەياند: “سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێك حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن كە لە چەند وەزیرێكی حكومەت و نوێنەری وەزارەتی نەوت پێكدێن، هاوكات لە لایەن حكومەتی عێراقیشەوە پشكی هەرێم بۆ پێنج مانگی رابردوو یەكلا يدەكرێتەوە”.
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەياند: “وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی رۆژی یەك شەممە یاخود دوو شەممەشاندێك لە حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە وەزیرانی پلاندن و دارایی و نوێنەری وەزارەتی نەوت و نوێنەری چاودێری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن، ئەوەش بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق و چۆنیەتی رادەستكردنی پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە پێماندراوە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە وەزیری نەوت و پلاندانان و دارایی لەگەڵ شاندەكەی هەرێم كۆدەبنەوە، بەڵام وەزیری نەوتی حكومەتی هەرێم ئامادەی كۆبوونەوەكان نابێت بەهۆی ئەوەی تازە دەستبەكار بووە و وردەكاری زۆری لەبەردەستدا نییە لە بارەی پرسی نەوت و چۆنیەتی فرۆشتنی بە كۆمپانیاكان”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو: “ئەوەی دەمانەوێت لە سەردانمان بۆ بەغدا یەكلایی بكەینەوە پرسی بەشەبودجەی هەرێم بۆ پێنج مانگی رابردوو، بۆ ئەوەش دەبێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین ئاخۆ بۆ سێ مانگی رابردوو پشكی هەرێم دەنێرن یاخود بۆ پێنج مانگ، چونكە بە گوێرەی یاسای بودجە لە 1/1/2021 بودجەی گشتی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام نازاندرێت پشكی هەرێم چۆن و چەند دەبێت”.
پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12.67% دیارییكراوە، لە بەرامبەردا، حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستكردنی %50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 خولهك لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
40 خولهك لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
40 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









