وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 69 سەرکردە و چەکداری داعش لە عێراق و سوريا کوژراون

SNN
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاند: “لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا، 69سەرکردە و تیرۆریستی داعشی لە عێراق و سووریا کوژراون”، وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراقيش دەڵێت “تا ئێستا دەست بەسەر 930 شوێنی چەکدارانی داعشدا گيراوە”.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: “لە مانگی نیساندا، هاوبەشەکانمان 37 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە کە رێگریکردووە لە 11سەرکردە و 59 شوێنکەوتووی داعش لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە دژی هاوڵاتیانی عێراق و سوریا”.
هاوکات، يەحيا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق رايگەياند: “لەو هەڵمەتی ئۆپراسيۆنانەی دەستيانپێکردووە بە مەبەستی قەڵاچۆکردنی شانە نووستووەکانی داعش تا ئێستا دەستيان بە سەر 230 بۆمب و 930 شوێنی چەکداراندا گرتووە”.
لە ساڵی 2017 حکومەتی عێراقی کۆتايهاتنی داعشی لە عێراق راگەياند، بەڵام لە ئێستادا جموجۆڵەکاني ئەو رێکخراوە دەستيپێکردووەتەوە بەتايبەت لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقييەکان بۆ ئەو مەبەستەش لە دوێنێوە ژووری هاوبەشی نێوان ئەو دوو هێزە دەستبەکاربوون.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









