
SNN
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەشنووسی یاسای بودجە سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ یدەربارەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و دوایین داتاکانی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی هەرێم کرا.
لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان، گفتوگۆ دەربارەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان و دوایین داتاکانی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی هەرێم کراو ئەگەرە جیاوازەکان بۆ داڕشتنی بودجە تاووتوێ کران.
لەم چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەکە، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دوایین تێبینی و سەرنجەکانیان لە سەر ڕەشنووسی یاساکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و پاشان بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 کرا کە تا ئێستا شایستە داراییەکانی هەرێم بە پێی یاساکە خەرج نەکراوە سەرەڕای ئامادەيی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کە لەگەڵ هاوتاکانیان لە حكومەتی فیدراڵی، لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ ئەم مەبەستە، بڕیاڕیشە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









