
بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی لە دەنگدانیدا لە هەڵبژاردنی پێشتری سوریا، وێنە: AP
SNN
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دەکات لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتیدایە و ئەوەش حکومەتی سوریای نیگەرانکردووە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا وتی: ئێمە چەندینجار رامانگەیاندووە کە پابەند نین بە هیچ هەڵبژاردنێكەوە كە ئامانجی هاووڵاتیانی سوریا لە ژیان و ماف و بەرژەوەندی سیاسییان بەدی نەهێنێت و بەشێك نابین لە هیچ هەڵبژاردنێك كە پێچەوانەی رۆحی بڕیاری (2254)ی نێودەوڵەتی بێت.
بڕیاری 2254 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەكۆی دەنگ لە ساڵی 2015 دەریكردووە، بەپێی ئەم بڕیارە دەبێت لایەنە شەڕكەر و ناكۆكەكانی سوریا ئاگربەست رابگەیەنن و بگەنە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، بەپێی بڕیارەكە دەبێت دەستورێكی نوێ بۆ سوریا بنوسرێتەوە و لەسەر بنەمای ئەو دەستورە هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەجۆرێك نەیارەكانی بەشار ئەسەدیش بتوانن بەشێوەیەكی ئازادانە خۆیان بۆ هەڵبژاردن كاندید بكەن.
حکومەتی سوریا نیگەرانی لەوە نیشانداوە و وەزارەتی دەرەوەی سوریا رەخنەی لە هەسەدە گرتووە و دەڵێت: “رێگری لە هاووڵاتیانی سوریا دەکات مافی دیموکراتیانەی خۆیان لە هەڵبژاردندا پەیڕەو بکەن”.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









