
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “واشنتۆن بەشدار دەبێت لە بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە کەرتی غەزە، بەو مەرجەی هاوکارییە مرۆییەکان نەگاتە دەست حەماس”.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “بەمەبەستی گەرەنتیکردنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەشدار دەبین لە ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوە کەرتی غەزە”.
باسی لەوەشکرد: ” ئەمریکا دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە لەوە بزوتنەوەی حەماس بە هیچ شێوەیەک سودمەند نابێت لەو هاوکارییە مرۆییانەی رەوانەی غەزە دەکرێن”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: ” پێویستە دۆخی راگرتنی شەڕ بقۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک پرسی بنچینەیی و ئەو ئاڵنگارییانەی لەبەردەمدا ماون”.
دوای 11 رۆژ شەڕ و موشەکبارانی سەخت ئیسرائیل و حەماس لە 20ی ئایارەوە ئاگربەستیان راگەیاند و بە وتەی بەرپرسانی کەرتی غەزە لە ئەنجامی ئەو شەرەدا جیا لە کوژرانی نزیکەی 240 کەس و برینداربوونی سەدان کەس، زیانێکی زۆر بەر شارەکەش کەوتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









