هەفتانە 50 رۆژنامەنووس لە سلێمانی دەتوانن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

SNN
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند: لەهەفتەی داهاتووەوە لەهەفتەیەکدا 50 رۆژنامەنووس کە پێناسی سەندیکای رۆژنامەنووسانیان هەبێت دەتوانن لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شارەکە ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان رایگەیاند: “پاش رەزامەندی بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی لەسەر نووسراوی لقەكەیان بەدابینكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ رۆژنامەنووسان، بنكەی تەندروستی بەختیاری وەك بنكەیەكی كوتانی ئاسایی، دابینكرا تا رۆژنامەنووسانیش بتوانن بەخستنەڕووی پێناسەكانیان هەفتانە 50 ئەندامی لقەكەیان ڤاكسین وەربگرن”.
بەپێی نوسراوەکەی لقی سلێمانی بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە رۆژنامەنووسان لەهەفتەی داهاتوو دەتوانن ڤاکسین وەربگرن:
- مەرجە رۆژنامەنووس پێناسەكەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی پێبێت.
- مەرجە لە ئەپلیكەیشنی (Kurdvac) ناوی خۆی تۆمار بكات و زانیاریی داواكراو تۆماربكات.
- مەرجە لە ئەپلیكەیشنەكەدا بنكەی تەندروستی (بەختیاری) لە شاری سلێمانی هەڵبژێرێت.
- هەفتانە لە یەك شەممەوە تا چوارشەممە (50) پەنجا ئەندامی لقمان ڤاكسین وەردەگرن..
- پێویست ناكات چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ناوەكەی بكات، تەنها ناوەكەی لەلیستی بنكەكەو لە رێی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك) دا تۆماركرابێت، بەسە بۆ وەرگرتنی یەكەم ژەمی ڤاكسینەكە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









