مەلا بەختیار: لە رۆژگارێکی سەختدا فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئەنجام دەدەین

SNN
سەرپەرشتیار گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ ڕایدەگەیەنێت، ئێستا لەرۆژگارێکی سەختدا فێستیڤاڵ ئەنجامدەدەن، بەجۆرێک ڕاستە ئێستا خوێن داناچۆڕێت و لولەی تفەنگەکان ساردبوونەتەوە و شەڕێ ناوخۆ نەماوە، بەڵام هێشتا ترسی ڕێکنەکەوتنی حزبەکان، ترسی تێکچوونی ئەم هەرێمە، ترسی زاڵبوونی بەرژەوەندی تەسکی قەڵەمڕەوی حزب بەسەر قەڵەمڕەوی نەتەوە و دیموکراسی و مەدەنیەت، هەیە.
بیستوچوارەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی لەژێر دروشمی “دیالۆگی لابردنی ماسکەکان” بەڕێوە دەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و هاوشانی فێستیڤاڵەکەش کۆمەڵێک چالاکیی ڕووناکبیری و ئەدەبی بەڕێوە دەبرێن.
مەلا بەختیار، سەرپەرشتیار گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەوتەیەکیدا ڕاگەیاند، فێستیڤاڵ کاتێک دروستبوو، کە شەڕی ناوخۆ هەبوو و ڕەشبینی لەچیرۆک و شیعردا هەبوو، دۆخێکی خراپ هەبوو، ئێمە هاتین بەڕاوێژ لەگەڵ دامەزرێنەرانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دوکەڵی ڕەشی ناوخۆ کاڵبکەینەوە و ئاسۆ فراوان بکەین، بۆیە یەکەمین فێستیڤاڵمان لەو سەردەمدا بەست.
ئەوەشی باسکرد، لەترسی ئەملا و ئەولا بەزەحمەت بەترسەوە هەندێک لەنوسەران بەشدارییان کرد و هەندێکی دیکەش بەشدارییان نەکرد.
ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاکە فێستیڤاڵە بەڕێوەدەچێت، کە فێستیڤاڵی دەسەڵات نییە، قسەکە لەسەر ئەوەنییە کە دەسەڵات هاوکاری کردوون، بەڵام قسەکە لەسەرئەوەیە کە سەربەخۆن و خاوەنەکەی دەسەڵات نییە.
باسی لەئەوەشکرد، ئێستاش لەرۆژگارێکی سەختدا فێستیڤاڵ ئەنجامدەدەن، بەجۆرێک ڕاستە ئێستا خوێن داناچۆڕێت و لولەی تفەنگەکان ساردبوونەتەوە و شەڕێ ناوخۆ نەماوە، بەڵام هێشتا ترسی ڕێکنەکەوتنی حزبەکان، ترسی تێکچوونی ئەم هەرێمە، ترسی زاڵبوونی بەرژەوەندی تەسکی قەڵەمڕەوی حزب بەسەر قەڵەمڕەوی نەتەوە و دیموکراسی و مەدەنیەت، هەیە.
وتیشی: تازە لەهەولێر سیمینارێک بەناوی یەکڕیزی و دەستوور دەبەسترێ، ئەمە واتە چی؟ واتە ئەوەی سی ساڵە هێشتا نەک یەکڕیزیمان نەگەیاندووەتە ئاستێک کە بڕیار لەدەستوور بدەین، بگرە نەبوونی یەکڕیزی بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم نوسینەوەی دەستووردا، دروشمەکە ئەوەمان پێدەڵێت، ئەگەر یەکڕیزی نەبێت دەستوور نانوسرێت، ئێمە تاقانەین لەجیهاندا چونکە نەبووە دوای سی ساڵ لەحوکمڕانی دەستوور نەنوسرابێت.
دەشڵێت: دوای سی ساڵ دوو حزب لەکوردستان نییە کە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیان لەنێواندا هەبێت، هەموو پەیوەندییەکان بەرژوەندی و ناچارییە، ستراتیژی نییە، ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە، چونکە خۆمان خەریکە هەستەجوانەکان بەرامبەر ئەم تروسکاییەی لەباشووری کوردستان هەیە نائومێد بکەین.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە گەورەترین فێستیڤاڵی ڕووناکبیریی هەر چوارپارچەی کوردستان دادەندرێت. کە ماوەی بیستوچوار ساڵە بە بەردەوامی ڕێک دەخرێت و لە لایەن بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ، کە سەر بە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێرە ڕێک دەخرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









