بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: نەمانهێشتووە کەمئاوی دروستبێت و کێشەکانمان کاتیین

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات كەمی باران بارین لەمساڵدا و كەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی دوكان و سەرچاوەی ئاوی سەرچنار، كاریگەری نەرێنییان لەسەر دابەشكردنی ئاوی ماڵان هەبووە، بۆ ئەوەی زیاتر ئەو كاریگەریانە لێكەوتەی خراپ جێنەهێڵن داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا توانیومانە بە گوێرەی ئەو بڕە ئاوەی كە لەسەرچاوەی سەرچنار و دەریاچەی دوكانەوە لەبەردەستماندا بووە نەهێڵین گرفتی كەمئاوی لە سلێمانی سەرهەڵبدات، هەرچەندە هەندێك جار بەهۆی كێشەی تەكنیكی و شكانی بۆری گواستنەوەی ئاو چاكسازی لە هێڵی كارەبا بۆماوەی چەند ڕۆژێك ژمارەیەك لە گەڕەكی سلێمانی بێئاو دەبن بەڵام ئەمە كاتییەو بەخێرایی چارەسەر كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی باران بارین وەك ساڵانی پێشوو نەبوو ڕێژەیەكی زۆر كەم باران باری ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر هەردوو سەرچاوەی ئاوی سەرچنار و دەریاچەی سیروان، ئەوەش دواجار كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ڕێژەی دابەشكردنی ئاوی ماڵان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بە گوێرەی پێویست ئاوی خواردنەوە بەكار بهێنن و زیادەڕۆی نەكەن لە بەكارهێنانی ئاو بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین بە گوێرەی ئەو پلانەی دامناوە بەردەوامبین لە دابەشكردنی ئاوی ماڵان.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە دابەشكردنی ئاو ڕووی نەداوە، بەڵام بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و زیاتر بەكارهێنانی ئاو بۆ ئامێرەكانی فێنككردنەوە بووەتەهۆی ئەوەی دوكان و شوێنە گشتیەكان و ماڵەكان زیاتر پێویستیان بە ئاو هەبێت ئەوەش جارێكی دیكە گرفت دروستدەكات لە كەمبوونەوەی ئاو لەم وەرزەدا.
وتەكانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەكان، دووەمین كۆبوونەوەی تایبەت بە ڕوبەڕوبونەوەی وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆردێكی سەرەكی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشكەساڵی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و بۆردێكی لاوەكی لەسەر ئاستی پارێزگا و یەكە ئیدارییە سەربەخۆكانیش دروستبكرێت و بڕیاریشدرا كە ڕێكاری پێویست بۆ ڕێگری لەبەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بگیرێتەبەر.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









