
پلاسخارت
SNN
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، رایگەیاند: “پەنابردن بەر نمایشی ھێز بۆ بەدەستھێنانی داخوازییەکان پایەی دەوڵەتی عێراق بێهێز دەکات و متمانەی خەڵکیش لاواز دەکات”، جەختیشيکردەوە “کە کەس لە سەرووی یاساوە نییە”.
جینین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغدا پایتەختی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە ” پێویستە ھەر کەیسێکی دەستگیرکردن بە رێچکەی خۆیدا بڕوات ھەروەک چۆن بۆ عێراقییەکان وایە”.
پلاسخارت دەشڵێت: “بەدڵنیاییەوە نابێت هیچ کەسێک پەنا بباتە بەر نمایشی ھێز بۆ بەدەستھێنانی داخوازییەکان، ئەم جۆرە رەفتارانە پایەی دەوڵەتی عێراق بێهێز دەکات و متمانەی خەڵکیش لاواز دەکات”، وتيشی “پێویستە لە ھەموو کاتێکدا رێز لە دامودەزەگاکانی دەوڵەت بگیرێت”.
لە کۆتايشدا دەڵێت: “کەس لە سەرووی یاساوە نییە”.
دوێنێ چوارشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، قاسم مەحمود کەریم موسڵح لە باشووری بەغدا لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندبوو “کە ناوبراو پشت بەستن بڕیاری دادگا کە لە رۆژی 21ی ئایار دەرچوو و بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکراوە”.
دوا رووداوەکە، ھێزێکی سەربە حەشدی شەعبی گەمارۆی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران، چەند شوێنێکی دیکەیان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق داوە لەوانە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و ماڵی بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ھەواڵگریی، ئەحمەد ئەبو رەغیف کە فەرماندەی ئەو ھێزە تایبەتەیە کە قاسم موسڵحی دەستگیرکرد.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









