بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی رەوشی ئازادی رادەربڕینیانکرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆڵی میدیایان کرد، هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: یەکێک لە کۆڵەکەکانی بونیادنانی یەکێتی رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن و رەخساندنی زەمینەی لەبار بووە بۆ نووسەر و رۆژنامەنووسان.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازیکرد لە مارتن هووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڤێنسنت گیووم پۆپۆ، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسی ئازادی رادەربڕین، رۆڵی میدیا و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ پیشەی رۆژنامەوانی و دەستخستن و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنکاران.
بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینی یەکێتی لەبارەی ئازادی و ئازادی رادەربڕین خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای ئازادی و ئازادی رادەربڕین دامەزراوە و یەکێک لەکۆڵەکەکانی بونیادی یەکێتی، رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن و رەخساندنی زەمینەی لەبار بووە بۆ نووسەر و رۆژنامەنووسان. نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری رۆژنامەوانی بەرتەسک بکرێتەوە و دژی هەموو رێگری و سنووردارکردنێکی کارەکانی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگاین.
ھاوسەرۆک راشیگەیاند: یەکێتی لەگەڵ بوونی میدیایەکی ئازاد و بوێردایە، چونکە پێمانوایە ئەزموونی دیموکراتی ھەرێم و ئەم کۆمەڵگایەی شانازی پێوەدەکەین بەستراوەتەوە بە دەنگی ئازاد و میدیای ئازاد و ئازا، کە بۆ ئەوەش ھەموو ھەوڵێکمان روو لە ڕەوینەوەی ئەو بۆچوونانەیە کە لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باس لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان دەکەن.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی: لەگەڵ سزادانی سیاسی نەبووین و نابین. ناشمانەوێت چیتر گەنجەکانی بادینان ببنە قوربانی مەرامی سیاسی و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەپێناو ئازادکردنیان. داواش لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەین لەبەرامبەر ئەم کەیسە سیاسییە دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت و دەبێت بەھەموومان رێگری لەم پێشهاتە مەترسیدارە بکەین کە لەئەگەری بەردەوامبوونیدا ناوبانگی ھەرێمەکەمان لەکەداردەکات.
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا و پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە چاودێری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









