ھاوسەرۆکانی یەکێتیی لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبوونەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیانکرد لە جەنەراڵ ریچارد بێل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.
لەدیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنی نێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە بەتایبەت لەبوارەکانی پڕچەککردن و راھێنان و پەرەپێدانانی توانا سەربازییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیرکردنی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکە.
ھاوسەرۆکان لەبارەی جموجوڵ و مەترسی داعش لەعێراق و سوریا و خۆڕێکخستنەوەیان ھۆشدارییانداو تەئکیدیان لەستراتیژێکی نوێی سەربازیکردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لەھێنانەدی مەرامەکانیان، بۆئەوەش بەردەوامی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەگرنگ زانرا و پێکھێنان و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەھەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم درا و داواشیان لەھێزەکانی ھاوپەیمانان كرد رۆڵی زیاتر بگێڕن و بەشداربن لەژوورە ھاوبەشە ئەمنییەکاندا.
لەبارەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و یەکەسەربازییەکان، ھاوسەرۆکان جەختیان لەخستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و شەراکەت بەلەبەرچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی و راشیانگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی نیشتمانی کوردستانی کە پارێزەری خاک و گەلەکەمان بێت. پشتیوانی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانانیشیان لەو رووەوە بەپێویست زانی.
لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشھاتەکانی ئەمدواییەی بەغدا، ھاوسەرۆکان بۆچوونی یەکێتییان خستەڕوو تەئکیدیانکردەوە لەچارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و رەوینەوەی گرژییەکان بەتایبەت لەم دۆخەدا کەبەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاودەنێین و پێویستە زەمینەی لەبار بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراھەمبکرێت.
دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
47 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
47 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









