جەبار یاوەر لە بارەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

SNN
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە لە بارەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکەی هیچ شتێکی رەسمییان پێگەیشتبێت و جەختیش دەکاتەوە، کە هەر فەرمانێک لەو بارەوە بدرێت جێبەجێی دەکات.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لە بارەی دانانی رێباز بیرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە پۆستی ئەمینداری گشتی، جەبار یاوەر لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە: “تائێستا بە فەرمی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەین و نە بەشێوەی زارەکی و نە هیچ نوسراوێکی فەرمی نەگەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕ لە پایەی ئەمینداری گشتیی”.
راشیگەیاندوە: “وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی و وەک فەرمانبەرێکی حکومەت هەر فەرمانێک لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و حزبەکەم کە نوێنەرایەتی دەکەم لە پایەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەیخەمە سەر سەرم و جێبەجێی دەکەم”. هەروەک جەخیشیکردوەتەوە: “لای بەندە پلە و کورسی ئەمینداریەتی گشتی ئەرک و سزمەتە، نەوەکو ناو و ئیمتیاز”.
لە کۆتاییشدا وێڕای ئەوەی رێباز بیرکوتی بە پیاوێکی ماندونەناس و هاوڕێ و هەڤاڵێکی خۆی ناوبردووە، رایگەیاندوە: ” هەر کاتێک بە فەرمی پۆستی ئەمینداریەتی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە رێباز بیرکوتی سپێردرا وەک ئەندامێکی حزبی و فەرمانبەرێکی حکومی فەرمان جێبەجێ دەکەم”.
دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
41 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
41 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









