سەرکۆ گەڵاڵی: تا ئێستا حکومەت و وەزیرەکان بۆ پرسی مووچە نەهاتوونەتە پەرلەمان

0
792

SNN

ئەندامێکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “لە ماوەی رابردوودا کە پەرلەمانتاران داوای دانیشتنیان لەسەر پرسی موچە کردووە هەشت جار حکومەت هاتۆتە پەرلەمان و هەموو وەزیرەکانیش هاتوون بێجگە لە وەزیری سامانە سروستیەکان، بەڵام بۆ پرسی مووچە نەهاتوون”.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “ئێمە گەشبینین بە ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمان سەبارەت بەم پرسە گرنگە و بۆ پشتگیرکردنیش لە پێکهێنانی دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بە پرسی موچە دەستمان بە کۆکردنەوەی دەنگ کردووە، تا ئێستاش 57 لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاجیاکان جگە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات واژۆیان کردووە”.

دەشڵێت “لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانتاران داوای دانیشتنیان لەسەر پرسی مووچە کردووە هەشت جار حکومەت هاتۆتە پەرلەمان و هەموو وەزیرەکانیش هاتوون بێجگە لە وەزیری سامانە سروستیەکان، بۆ هەر پرسێک داواکرابێتن دوای هافتەیەک هاتونەتە پەرلەمان، بەڵام بۆ پرسی مووچە نەهاتوونەتە پەرلەمان، هەر بۆیەش داوای دانیشتنێکی تایبەت کراوە بۆ هەڵواشاندنەوەی لێڕینی مووچە”.

وتيشی “بڕیاری لێبڕینی مووچە بڕیارێکی نایاساییە و دەست بردنە بۆ گیرفانی فەرمانبەران، لە ئێستادا زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەدان دانیشتنی داهاتوو لەسەر پرسی مووچە بێت، هەروەها ئەوەی لە ئێستادا بڕیاری لەسەر دراوە پرسی مامۆستایانی وانەبێژە کە بڕیارە لە 2ی مانگی 6 پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە”.

سەرکۆ گەڵاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە: “دەبێت ئەو لێبڕینی مووچە و دەستبردن بۆ گیرفانی فەرمانبەران کۆتایی پێبێت چونکە ئەگەر پێشتر ئەنجەتێک هەبوبێت کە دەووترا نرخی نەوت بۆ خوار 20دۆلار دابەزیوو یان داهاتی ناوخۆی نزیکبۆتەوە لە سفر، ئێستا داهاتی ناوخۆی 340ملیار دینارە، لە کاتێکدا ئێمە بەبێ لێبڕین 895 میلیار دینارمان هەیە، ئەمە جگە لەوەی 27 میلیار دینار لە هاوپەیمانان وەردەگرن.

باسی لەوەشکردووە: “بەپێی سامانە سروشتیەکانیش نەوت بە بڕی نزیکەی 710 میلۆن دۆلار فرۆشراوە، بەپێ ئەوە داتایە لە %23 داهاتی نەوت دیار نیە، بەڵام بەمەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this