بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا تاوتوێی رەوشی سیاسی هەرێم و ئازادی رادەربڕینیان کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی عێراقیان کرد. ئازادی رادەربڕین یەکێکی دیکە بوو لە تەوەری کۆبوونەوەکەیان.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم، رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان کرا و بەھێزترکردنی پێگەی کورد لە ناوەند تاوتوێکرا، ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد، پەرۆشی و پشتگیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە لایەنەکان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆبکاتەوە و ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەکان بخاتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی.
بۆ ئەوەش رایگەیاند، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی کراوەیە و دەمانەوێت ئاڕاستە و بیرکردنەوەکانمان ھەرچەند لەیەکتر دووربن، بەڵام دواجار ھەمووی بخەینە خزمەت کوردستان. چەندین ھەوڵی یەکێتی بۆ یەکڕیزی نیشتمانی ئاشکراکرد و داوایکرد چیتر مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان چونکە بەرژەوەندی هەرێمەکەمان لەسەروو ھەموو ناکۆکییەکانەوەیە.
لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی ئەم ھەنگاوە ئەرێنی و نیشتمانییەی بەسەرەتای یەکخستنەوەی ماڵی کورد وەسفکرد و جەختیکردەوە ئەم ھاوپەیمانییە رەھەندێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە و دژی ھیچ ھێز و لایەنێک نییە، بەڵکو دەمانەوێت لەو رێگایەوە پێگەی کورد لە بەغدا بەھێزبکەین و مافەکانمان بەدیبهێنین. خواستیشمانە ئەم بەرە نیشتمانییە فراوانتر بکەین.
ھەر لەدیدارەکەدا لەبارەی ئازادی نووسین و رادەڕبڕین و زیندانیکردنی گەنجەکانی بادینان ھاوسەرۆک روونیکردەوە، لەگەڵ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریین و نامانەوێت بەپاساوی سیاسی رێڕەوی بڕیارەکان و سەربەخۆیی دادگاکانمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە. بۆئەوەش داوامان لە ناوەندە یاسایی و قەزاییەکان کردووە پێداچوونەوە بەم بڕیارانە بکرێت بۆئەوەی نەبینە ھۆکارێک بۆ لەکەدارکردنی ئەزموونی دیموکراتی لە ھەرێمەکەمان. وەک یەکێتیش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی قەڵەمە ئازاد و بوێرەکان دەکەین و رێگەنادەین بەهیچ شێوەیەک سنوورەکانی ئازادی لە هەرێمی کوردستان بەرتەسک بکرێتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









