سێ پەنابەری رۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای UN لە هەولێر لێوی خۆیان دووریەوە

SNN
سێ پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر و لەبەردەم بارەگای نەتوەیەکگرتووەکان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئاوڕنەدانەوە لە داواکارییەکانیان لێوی خۆیان دوورییەوە.
ئەمڕۆ هەر یەک لە ژاکان باران، سەعدی مەحمود و ئاکۆ ئەڵامورادی کە سێ پەنابەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و نیشتەجێی هەولێرن لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەو شارە لێوی خۆیان دوریەوە.
ئەو پەنابەرانە پێشتر رایانگەیاندبوو: “لە بەرامبەر بێ هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەدەنگەوە نەچوونی داواکارییەکەیان لێوی خۆیان دەدورنەوە”.
لە 18ی ئایاریشدا پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی بەهزاد مەحمودی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پاش پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵات باس لەوە دەکەن لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پشتگوێ خراون و لەبارەی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم و چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانیان و راییکردنی مامەڵەکانیان هیچ هەنگاوێک نانرێت.
نزیکەی 10 هەزار پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە زۆرینەیان دانیشتووی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









