حکومەتی نوێی ئیسرائیل پێکهێنرا ناتانیاهۆ لەدەسەڵات دوردەخرێتەوە

ناتانیاهۆ و لابید-ی رکابەری
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە زۆرینەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتە میانڕەو، چەپ و راستڕەو و تەنانەت پارتە عەرەبییەکانیش لەئیسرائیل هاوپەیمانییەکی پەرلەمانییان پێکهێنا کە لە 62 کورسی پەرلەمان پێکهاتوون و لەسەر پێکهاتەی کابینەی حکومەتیش گەیشتنە رێککەوتن، بەوەش دوای 12 ساڵ بەردەوامی لە پۆستی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاهو، سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپۆستەکەی دوردەخرێتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند: نافتالی بێنێت، سەرکردەی پارتی یامینای راستڕەو رازیبو پەیوەندی بە بەرەی هاوپەیمانێتیی یایر لاپید، سەرکردەی پارتی یەش ئاتیدی ئیسرائیلەوە بکات، فراکسیۆنەکەی نافتالی بێنێت کە خاوەنی تەنها 7 کورسی پەرلەمانە کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتوی حکومەتی ئیسرائیل دەبێت و بەڵێنی پێدراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ببێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
هاوپەیمانییەکەی یایر لاپید پێکهاتەیەکی فرەلایەنە لە پارتی میانڕەو، چەپ و راستڕەو و تەنانەت پارتێکی عەرەبیش پێکهاتوە، ئەوان باوەڕیان بە دانوستان و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی فەڵەستین هەیە.
لای خۆیەوە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا رایگەیاند، حکومەتی نوێی ئیسرائیل کە نەفتالی بێنیت بۆ ماوەی دوو ساڵ و یایر لاپیدیش بۆ ماوەی دو ساڵی دیکە سەرۆکایەتی دەکەن، سەرکەوتو نابێت و ناتوانێت ئیسرائیل لە مەترسییەکانی ئێران و حەماس بپارێزێت، ئیسرائیل لەسەر سیستەمێكی حكومڕانی دەبرێت بەڕێوە، كە پەرلەمانەكەی بە کنێسیت ناسراوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە 120 ئەندامە و زۆرینەی بڕیارەكانی تایبەت بە وڵاتەكە لەوێوە دەردەچێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









