
ئاوات شێخ جەناب
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی نەگەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و هەروەها بە سستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، شەوی رابردوو وەزیری دارایی هەرێم كە ئەندامی شاندی هەرێمی كوردستانە لە بەغدا بە تەنها گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، تا رۆژی یەك شەممە ش هیچ خشتیەكی نوێی مووچە راناگەیەندرێت.
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی تا ئێستا داهاتی فرۆشتنی نەوت لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نەگەڕاوەتەوە ناو خەزێنەی وەزارەتی دارایی و بەوهۆیشەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران سستی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك بە دوو رۆژێك مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت، ئەمە نیگەرانی وەزیری دارایی بەدوای خۆیدا هێناوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “شەوی رابردوو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بە تەنها گەڕاوەتەوە هەولێر، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەكان و بەڕێوەبەری بانقەكان دەستبەگفتوگۆبكات لە بارەی داهاتی بەردەستی وەزارەتی دارایی، و كۆتایی هێنان بە سستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە حاڵەتی رادەستكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە كە لەژێر دەستەڵاتی پارتیدایە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: “بۆ ئەم مانگە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوەیەكی سروشتی هەر بۆخۆیان كەمێك كەمتربووە لە مانگەكانی رابردوو، بەڵام تا ئێستا داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی، بۆیە تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو هیچ خشتەیەكی نوێی مووچە راناگەیندرێت، هاوكات گەڕانەوەی وەزیری دارایش بۆ ئەوەیە كە لەگەڵ وەزارەتی نەوت گفتوگۆ بكات بۆ رادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوت بە وەزارەتی دارایی و دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









