” بەهۆی کۆرۆناوە پێنج ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لەژێر هەڕەشەی هەژاریدان”

هەژاری لە عێراق
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: کە نزیکەی 2,7 بۆ 5 ملیۆن عێراقی، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی بەهای نەوتەوە لە ساڵی رابردوودا لەژێر هەڕەشەی هەژاریدان بە جۆرێک بەشێکی زۆر لەو ژمارەیە بە ئەستەم ژەمێک خواردنیان بۆ رۆژێک دەستدەکەوێت.
دکتۆر وائیل مەنسور-ی ئابووریناس لە بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: بانکی نێودەوڵەتی بەهیچ جۆرێک دەسەڵاتی ئەو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری نییە لە عێراقدا و بەڵکو ئەوە بڕیاری بانکی ناوەندی عێراقە کە پێی هەستاوە بەپێی ئەو بەدواداچوونەویە کە بۆ کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەیان کردووە یاری بە نرخی دۆلار کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بارگرانی قورس لەسەر شانی هاوولاتیان بەشێوەیەکی گشتی و هەژاران بەشێوەیەکی تایبەتی دروست دەکات.
راشیگەیاند: لە رووی قەرزەوە لەمساڵدا بانکی نیودەوڵەتی هیچ بڕە قەرزێکی بە عێراق نەداوە، لەکاتی ئێستاشدا گەر قەرزێک بداتە عێراق بۆ کەرتە جیاوازەکانی وەبەرهێنان دەبێت و کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ژیانی هەژارانی عێراق نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2020دا بە رێژەی %10,4 دا داکشان و کورتهێنای لە ئابووری عێراقدا دروستکرد ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەهای نەوت بەشوەیەکی بەرچاو تا ئاستی سفر دۆلار دابەیزنی بەخۆیەوە بینی، بۆیە لە دوای بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی هەژاری لە عێراقدا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو زیادی کرد.
لەکاتی ئێستادا گفتووگۆکانی بانکی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراقدا بۆ ئەوەیە کە بەزوترین کات ڤاکسین بکرێت و هاووڵاتیانی وڵاتەکەی پێ بکوتێک تا بەرگری کۆمەڵایەتی بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیدابێت، نەک پێدانی قەرز بۆ بوارەکانی دیکە.
دکتۆر وائیل ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی ئێستادا بانکی نێودەوڵەتی بە مەرج قەرز دەداتە عێراق و دەبێت قەرزەکان بۆ بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی بێت یاخود بۆ کڕینی دەرمان و ڤاکسین بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا عێراق وڵاتێکی موفلیس نییە چونکە بە چوارەم گەورە هەناردەکەری نەوت دادەنرێت لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا هێزیکی زۆری گەنج و دەستی کاری هەیە، بۆیە لەگەڵ دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای نەوتدا ئابووری عێراق بەرەو باشتر هەنگاو دەنێت بە مەرجێک ئەو هەڵمەتەی کە مستەفا کازمی دژی گەندەڵی دەستیپێکردووە کاریگەری تەواوی هەبێت.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









