لەدوای شەش مانگ لە راگرتن و دابەشکردنی، ئەمڕۆ برنجی پاكسانی گەیشتە سلێمانی

برنج
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی نزیكەی شەش مانگە لە بەشە خۆراكی هاووڵاتیان دابەشكردنی برنج ڕاگیراوە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بڕی پێویست لە جۆرێكی نوێی برنجی پاكستانی گەیشتە كۆگاكانی سلێمانی و لە سبەیەوە دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا هەمان جۆری برنج دەگاتە هەولێر ودهۆك.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی نزیكەی شەش مانگە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە لە بەشە خۆراكی هاووڵاتیان دابەشكردنی برنج ڕاگیرابوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بڕی پێویست لە برنج لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گەیشتە كۆگاكانمان و پاش پشكنین دەركەوت كە هیچ كێشەیەكی نییەو لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو برنجەی كە بەدەستمان گەیشتووە برنجی وڵاتی پاكستانە و لەمساڵدا ئەمە یەكەمجارە برنجی لەگەڵ مادەكانی شەكر و ئارد و زەیت دابەشبكرێت، هاوكات وابڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەمان جۆری برنج بگاتە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لەوێش جارێكی دیكە پشكنینی بۆ دەكرێتەوە پاش دەرچوونی لە پشكنین لەڕیگەی بریكارەكانەوە دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجامیداون وابڕیارە لە مانگی داهاتوودا چەند مادەیەكی دیكەی وەك نیسك و نۆك و فاسۆلیا لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە زیاد بكات، بەڵام تا ئێستا بە دیاریكراوی نازانین بڕی ئەو مادانەی كە زیاد دەكرێن چەندە و چ شێوەیەك دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









