
SNN
بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رۆژنامەنووس رێبوار کەریم وەلی دەرچوو.
لە نوسراوێکدا دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رۆژنامەنوس رێبوار كەریم وەلی دەركردوە و لە نوسراوەکەدا هاتوە: “كەسێك بەناوی رێبوار كەریم وەلی بابەتێكی بڵاوكردوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و هانی خەڵكی دەدات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەپێی مادەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی پەیوەندیكردن”.
بەپێی نوسراوێکیش کە واژۆی دادوەر عیماد فارس رەشید، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری لەسەرە و 17ی ئایاریی ئەمساڵ دەرچوە و ئاڕاستەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتوە، “پێویستە زانیاری تەواومان بۆ رەوانە بکەن دەربارەی تۆمەتبار رێبوار کەریم وەلی، ئەگەر ئەندامی سەندیکاکەتانە وێنەیەک لە ناسنامەی و بەڵگەنامە کەسییەکانی تۆمەتباری ناوبراومان بۆ رەوانە بکەن”.
دەرچوونی فەرمانی گرتنی ئەو رۆژنامونووسە لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا پەسەندکردنی بڕیاری سەپاندنی شەش ساڵ زیندان بە سەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە و بە هەوڵێک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین لێکدرایەوە.
رێبوار کەریم وەلی، کە پێشتر لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی نزیک لە پارتی کاری کردووە، ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە، لە ماوەکانی رابردوودا چەند جارێک رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەو حزبە گرتبوو.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









