
مووچە
SNN- عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدایانكرد بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق، بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی شاندە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە عێراق پشكی هەرێم ڕەوانە دەكات ئەگەریش پێویست بكات شاندەكە جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە بەغدا.
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری بەغدا بە SNNی راگەیاند: “لە سەرجەم كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق هەردولامان ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەرشانی هەردولامان، ئەوەی پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان ڕادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوت بە نرخی سۆمۆ و گەڕانەوەی لە %50ی داهاتی ناوخۆ”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەتایبەت وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق زۆر گەشتبین بوون كە بینیان ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بە پابەند بوونمان بە ئەركی سەشانمان، بۆیە لە دواین كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەمان وەرگرتووە كە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕێوشوێنە هونەرییەكانی جێببەجێكردنی مادەكانی پەیوەست بەهەرێم بچنە بواری جێبەجێكردنەوە و پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت”.
ئەو ئەندامەی شاندی هەرێم لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغدا ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم سەردانەی هەفتەی ڕابردوومان یەكێك بوو لە سەردانە سەركەوتووەكان كە زۆر بابەتمان تیادا یەكلایی كردووەتەوە و ئەوەی ماوە تا 15ی ئەم مانگە یەكلایی دەكەینەوە، بۆیە پێناچێت جارێكی دیكە پێویست بكات سەردانی بەغدا بكەینەوە ئەگەریش پێویست بكات بێگومان ئامادەین بڕۆینەوە”.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









