قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخەوە بۆ 20ی ئەم مانگە درێژكرایەوە

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ جارێكی دیكە و لەسەر داوای لایەنی ئێرانی، قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیكە درێژكرایەوە و بەجۆرەش تا 20ی ئەم مانگە ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت ئەوەش لە پێناو ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرپرسێكی مەرزی باشماخیش وردەكاری بڕیارەكە ڕووندەكاتەوە.
ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی مانگی پێشوو لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بڕیاردرا كە تا 5/6/2021 قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری كاری پێبكرێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی دیوی ئێران لە مەرزی باشماخ ئاگاداركراوینەتەوە كە بڕیارەكە جارێكی دیكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیكە درێژكراوەتەوە و تا 20/6/2021 كار بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی بڕیارەكە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازەكانەوە تەنها بۆ ئەو چوار حاڵەتە ڕێگەدەدرێ كە ئەوانیش هەریەكە لە (نەخۆش ـ خوێندكار ـ بازرگان ـ خاوەن ئیقامەی كارپێكراو ) دەگرێتەوە، بۆیە پێشبینی دەكەین كە ئەم بڕیارەی لایەنی ئێرانی و بەمشێوەیەی ئێستا بۆماویەكی دوورو درێژ درێژەی پێبدرێت، چونكە ئەم بڕیارەیان پەیوەستە بە بارودۆخی كۆرۆنا لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا چالاكە و دیاریش نییە كەی بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی سەرەكی لەو بڕیارە ڕێگریكردنە لە تەشەنەی زۆرتری كۆرۆنای گۆڕاو، هاوكات بڕیارەكە لە خاڵە سنوورییەكانی عێراقیش جێبەجێدەكرێت و حكومەتی ئێران جارێ دڵنیانییە لە كردنەوەی دەروازەكان بۆ گەشتیاران، بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە ناوچەكەدا.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









