تەندروستی جيهانی: بەهۆی کۆرۆناوە 115 هەزار پزيشک و کارمەندی تەندروستی گيانيانلەدەستداوە

لۆگۆی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی
SNN
بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 115 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی و داوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان كرا لەسەرتاسەری وڵاتان دەکرێت.
تیدروس ئادهانۆم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوەكە ستایشی قوربانیدانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد لەسەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، راشيگەياند: “بەدرێژایی 18 مانگی رابردوو كارمەندانی تەندروستی لەسەرتاسەری جیهان لەلێواری ژیان و مەرگ وەستاون و زۆرێك لەوانە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیانلەدەستدا لەپێناو خزمەتكردنی ئەوانی دیكە”.
رونيشيکردەوە: “زۆرێك لەكارمەندانی بواری تەندروستی لەسەرەتای پەتای كۆرۆنا هەستیان بەتێكشكان و بێ توانایی كرد بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی خۆپارێزی و ڤاكسینەكان”.
بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی نایەكسانی لەبەدەستگەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەئابڕووچوون وەسفكرد و هۆشداریدا لەوەی ئەو نایەكسانیە دەبێتە هۆی درێژكردنەوەی وادەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









