قوباد تاڵەبانی: حەق نییە ئەم گەلە خێرنەدیوە لەوە زیاتر تووشی نیگەرانی بکرێت

قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی مەتینا رایگەیاند: ” بەرهەمی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی رابردوومان تەنیا شکست و بێهیوایی بووە بۆ گەلەکەمان، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێمە باجی شەڕی خۆکوژی و ئاڵۆزییەکانی رابردوومان دەدەین”.
لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە: ” رووداوەکەی چیای مەتینا رووداوێکی دڵتەزێن بوو کە بووە مایەی نیگەرانی و پەرۆشی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر. گەلەکەمان لە رابردوودا تاڵی و ناخۆشی زۆری بینیوە بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕی نێوان لایەنە کوردییەکانەوە، بۆیە حەق نییە ئەم گەلە خێرنەدیوە لەوە زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بکرێت”.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم باسی لەوەشکردوە: ” دۆخەکە وا دەخوازێت هەموو لایەکمان لە قسە و کردار و هەڵوێستماندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لەم دۆخەدا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و بیركردنەوەی ورد و دان بەخۆداگرتن هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و گەلی كورد بەگشتی لەو مەترسیانەی هەن پارێزراوبێت”.
راشیگەیاندوە: “بەرهەمی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی رابردوومان تەنیا شکست و بێهیوایی بووە بۆ گەلەکەمان، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێمە باجی شەڕی خۆکوژی و ئاڵۆزییەکانی رابردوومان دەدەین. ئەگەر لەم قۆناغەشدا بەردەوام بین لەسەر هەڵە کوشندەکانی رابردوو بێ گومان دەرەنجامەکەی شکست و بێهیواییەکی گەورەتر دەبێت بۆ هەموو کورد”.
قوباد تاڵەبانی وێڕای سەرەخۆشی لە کەس و کاری ئەو پێشمەرگانەی لە مەتینا شەهیدبوون، هیوای چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستووە و نوسیویشیەتی: ” هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو هەوڵێکمان بە ئاراستەی چارەسەرکردن بێت نەک ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە؛ با ژیرانە و خەمخۆرانە و کوردانە و بەرپرسیارانە کێشەکان چارەسەر بکەین”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









