
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عێراق تاوتوێی رەوشی سیاسی، ئابووری و ئەمنی هەرێمی کوردستانیان کرد.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی ھەرێمی کوردستان بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە لەمێژینەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت یەکێتی لەگەڵ چین لەرووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کەلتوری و وتی، دەمانەوێت ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان سەرلەنوێ ببوژێنینەوە و ئەو پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ کۆماری چین بونیادینابوو درێژەی پێبدەین و ھاوکارمان بن لەپێشخستنی زیاتری ھەرێمەکەمان.
هاوکات وەفدی یەکێتی کە یاوەری دەکرد ئاماژەیان بەھەوڵەکانی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم کرد و روونیانکردەوە، دەرفەتی باش رەخساوە بۆ وەبەرھێنان لە بوارەکانی وزە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی تاوەکو کۆمپانیاکان و سەرمایەدارانی چین ھانبدرێن و بەشداربن لەپێشخستنی ئەو کەرتانە و بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان و ھەموو ھاوکاری و کارئاسانییەکشیان لەو ڕووەوە دەربڕی.
وەفدەکە سوپاسی ھاوکارییە بەردەوامەکانی چینیان بۆ ھەرێمی کوردستان کرد لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواشیانکرد ئەو ھاوکارییە تەندروستییانە بەردەوام بێت.
لەبەرامبەریشدا باڵیۆزی چین لە عێراق تەئکیدی لە پشتیوانی ھەوڵەکانی یەکێتی کردەوە و وتی، ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانمان بۆ ھەرێم و عێراق بەردەوام دەبن.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









