ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا

SNN
لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ باڵیۆزی چین، بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کرد و سوپاسی کرد لە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ هەرێم لە شەڕی دژ بە داعش و هیوایخواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران زیاتر بەرەوپێش بچن.
بافڵ تاڵەبانی کە سەرۆکایەتی شاندی باڵای یەکێتی دەکات، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە و سیاسی ئەمنییەکانەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکران.
بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و وتی: لەبەرامبەر ھەموو پێشھاتەکان یەکێتی لەگەڵ تێگەیشتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراقە و دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە و دەستوور مەرجەع بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گشتی.
لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگییە سەربازییەکان لەنێوان ھەردوولا، ھاوسەرۆک ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە..
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









