ژنێکی هەڵگری ئایدز زیاتر لە 200 رۆژ کۆرۆنا لە جەستەیدا ماوەتەوە

SNN
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، به گوێره‌ی توێژنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ژنێكی باشووری ئه‌فریقیا كراوه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و تووشبووی ئایدزه، له‌هه‌مه‌نكاتدا تووشی كۆرۆناش بووه، بۆ ماوه‌ی 216 رۆژ ئه‌و ڤایرۆسه له له‌شیدا ماوه‌ته‌وه و 30 جۆر كۆرۆنای گۆڕاو له له‌شیدا درووست بووه.
به‌پێی ئه‌و راپۆته‌ی كه له “medRxiv” بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و شیكردنه‌وه‌ی بۆ له‌شی ئه‌و ژنه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، ده‌ركه‌وتووه، كه‌می به‌رگری “HIV” وایكردووه 30 جۆر كۆرۆنای گۆڕاو له‌له‌شی درووست ببێت، كه له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020ـه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه، 13 جۆر له‌و گۆڕاوانه له پرۆتینی په‌لامارده‌ر بووه، كه به‌و ناسراوه یارمه‌تیده‌ری ڤایرۆسه‌كه‌یه له پڕۆسه‌ی به‌رگریكردن هه‌ڵبێت، 19 گۆڕاوی دیكه‌ش توانای خۆی گۆڕینیان هه‌بووه.
رۆژنامه‌ی “لۆس ئه‌نجلیس تایمز” بڵاویكرده‌وه، هێشتا روون نییه، كه ئه‌و ژنه‌ی باشووری ئه‌فریقیا ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، بۆ كه‌سی دیكه‌ی گواستبێته‌وه.
تۆلیۆ دی ئۆلیڤیرا، زانای بۆماوه‌زانی له زانكۆی “كوازۆلۆ ناتال”، له دیربان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی دیكه‌ی دۆزرابێته‌وه، ئه‌وا مایه‌ی نیگه‌رانییه، كه ره‌نگه هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هۆی كه‌می به‌رگری له‌شیانه‌وه، ببنه هۆی زیاتر مانه‌وه ڤایرۆسه‌كه له‌له‌شدا و زیاتر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
دكتۆر خوان ئیمبۆسینی، مامۆستای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی به‌رشه‌لۆنه گوتی: “ره‌نگه به ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بێت و له‌خه‌ڵكی دیكه روونه‌دات، كه زیاتر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه ژیاون و به‌رگری له‌شیان لاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی په‌تا به‌و جۆره له له‌ش، به‌رگرییه‌كی زیاتری پێویسته، حاڵه‌تی ئه‌و ژنه‌یه‌ش، به‌هۆی كه‌می به‌رگری له‌شیه‌وه بووه”.
گوتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زایرۆسی كۆرۆنا توانایه‌كی زیاتری هه‌یه له له‌شی ئه‌و نه‌خۆشانه بمێنێته‌وه، بۆیه ئه‌و نه‌خۆشانه سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ درووستبوونی كۆرۆنای گۆڕاو و زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









