ديدار و چالاکييە سياسی و ديبلۆماسييەکانی بافڵ تاڵەبانی لە دوو رۆژی رابردوودا

لەدرێژەی دیدار و چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکاندا لە بەغدا، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو، چەندين سەردانی گرنگی لەسەر ئاستی باڵای حکومی و حزبی و ديبلۆماسی ئەنجامدا.
سەردانەکانی وەفدی يەکێتی و بافڵ تاڵەبانی بە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق دەستيپێکردوو لە سەردانەکەدا بەوردی رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی پابەندییەکان لەیاسای بودجەی گشتی و دابینکردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێکرا.
هەر لەسەر ئاستی حکومی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق کۆبووە و داوای لە سەرۆکوەزیران کرد شایستە داراییەکانی ھەرێم، قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی ھەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو کێشەکان.
لە درێژەی سەردانەکەیدا بافڵ تاڵەبانی و وەفدی يەکێتی لەسەر ئاستی سياسی، لەگەڵ هەريەک لە (عەمار حەکیم سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانیی، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی ياسا، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح) کۆبوونەوە، بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و زیاترکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش تاوتوێکران.
لەسەر ئاستی ديبلۆماسيش، ئەمڕۆ لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی و وەفدی يەکێتی، لەگەڵ هەريەک لە (ئێلبروس کۆتراشیڤ باڵوێزی روسیا، چانگ تاو باڵیۆزی چین، ئیرەج مسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماسيو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا، جنين پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان) کۆبوونەوە، لە ديدارەکاندا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی ھاوبەش لەسەرجەم بوارەکاندا کرايەوە، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نێوانيان بکات.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









