
SNN
ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگری ئەمریکا بە گۆڤاری تایمی ئەمریکییان وتووە، ئێران هەڵمەتێکی ئەلیکترۆنی دژ بە ئەمریکا دەستپێکردووە و دەنگۆی ناراست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی نانەوەی پشێوی و جوڵاندنی پرسی (دژایەتیکردنی جولەکە) لەناوخۆی ئەمریکا.
بەگوێرەی ئەو بەرپرسانەی هەواڵگری ئێران، چەندین هەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێن، زانیاری هەڵەیان لەبارەی رووداوە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکاوە بڵاوکردووەتەوە، وەک پرسی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناوەکی و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هەروەها کەیسی دێرێک چاوڤین-ی ئەفسەری پۆلیسی پێشووی ئەمریکا کە بە کوشتنی پیاوێکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆید سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەگەڵ شەڕی 11رۆژەی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس.
یەکێک لەو کارانەی ئەو هەژمارانەی سەر بە حکومەتی ئێران کردوویانە ئیستیفزازکردن و توڕەکردنی جولەکەکانی ئەمریکا بووە بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی (هیتلەر راستی دەکرد) و (هەموو جولەکەیەن بکوژن) کە لە یەک خولەکدا ئەم پەیامانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر 175 جار بڵاوکراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت کە لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، حکومەتی ئێران لەرێگەی هەژمارە ساختەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری لەسەر ئەوەکردووە چانسی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لاوازبکات، بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا لەوبارەیەوە وتوویانە: لەسەر پرسی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا بەتەنیا کارەکانی روسیا دیارە، قەبارەی دەستوەردان و دروستکردنی کاریگەری لەلایەن ئێرانەوە نازانرێت، پێمان وایە ئێران شوێنپێی روسیای گرتووەتەبەر.
یەکێک لە شێوازەکانی دەستوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنی ئەمریکا ئەوەبووە، ئێران چەندین هەژماری بە ساختە دروستکردووە و خستوویەتیە سەر شێوەی گروپێکی لایەنگری ترەمپ کە ناویان (Proud boys کوڕانی شانازی)ە، لە رێگەی ئەو هەژمارە ساختانەوە ئیمەیڵی هەڕەشەیان بۆ لایەنگرانی دیموکراتی لە ئەمریکا ناردووە بەمەبەستی جوڵاندنی هەستیان.
ئاشکرابوونی ئەو هەوڵە ئەلیکترۆنییانەی کە ئێران بەمەبەستی جۆراوجۆر دژ بە ئەمریکا دەیانگرێتەبەر، لەکاتێکدایە کە ئەو دوو وڵاتە لە گفتوگۆدان سەبارەت بە رێککەوتنی ناوەکی.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









