
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، لە سێيەم رۆژی سەردانەکەياندا بۆ بەغدا وەفدی باڵای يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان بە سەرۆکايەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی لەگەڵ فالح فەياز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەدان.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە ئامادەبوون، ھەڵسەنگاندن بۆ ھەلومەرجی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە کرا و جەخت لەھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش کرد و رایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی جدییە و دەبێت هەموومان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بین. ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئێمەیە کە ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هاووڵاتییانمان دابین بکەین. بۆیە دەستبەکاربوونی ژووری ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامی زیاترە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی خوێندنەوەی بۆ ئەگەر و پێشهاتەکان کرد و وتی، دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی هۆکارێکی گرنگە بۆ ئارامیی سیاسی و داوایکرد ژیان و گوزەرانی خەڵک کاری لەپێشینەی سەرجەم هێز و لایەنەکان بێت و هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیە بێت.
وەفدەکەی يەکێتی پێکهاتوون لە هەريەک لە (شاناز ئيبراهيم، ئەمين بابە شێخ، جەلال شێخ ناجی، عێزەت سابر) بە سەرۆکايەتی بافڵ تاڵەبانی.
فالح فەياز، لە ئێستادا سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبيە و لە پێشتردا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسايشی عێراقبووە، کاريگەری بەهێزی هەيە لە سەرانسەری عێراقدا.
ماوەی سێ رۆژە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی لە بەغدان، لەو ماوەيەدا لەو ماوەيەدا زنجيرەيەک سەردانی گرنگیان لەسەر ئاستی باڵای حکومی و حزبی و ديبلۆماسی ئەنجامداوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









