ئەندامێکی شاندەکەی هەرێم: دارایی عێراق کێشە بۆ ناردی پشکی هەرێم دروستدەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاماژە بەوەدەكات ئەو داواكارییانەی كە وەزارەتی دارایی عێراق هەیبوو لە شاندی هەرێم سەرجەمیمان ڕادەستكردووە لە بارەی خەرجی و بڕی داهات و ژمارەی فەرمانبەران و بڕی مووچەكانیان، بەڵام هەستدەكەین وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەست گرفت بۆ ناردنی پشكی هەرێم دروستدەكات و نایەوێت پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت لە كاتێكدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هیچ كێشەیەكی نییە لە ناردنی پشكی هەرێم.
ئەو ئەندامەی شاندەکە کە داوایکردبوو ناوی بڵاونەکرێتەوە بە SNNی وتووە: دوای ئەوەی دوێنێ بەسەردانێكی فەرمی گەیشتینە بەغدا و زیاد لە سێ كاتژمێر لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆبویینەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرجەم ئەو داواكارییانەی حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە هەیبووە ڕادەستمان كردوون، ئەوە سەرەڕای ئەوەشی كە بە نووسراوی فەرمی حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بەو داواكارییانەی بەغدا دوپاتكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە دوێنێ جارێكی دیكە سەرجەم داتاو زانیارییەكانمان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، بەڵام وادەردەكەوێت كە وەزارەتی دارایی عێراق نایەوێت گرفتەكانی بەدەم ناردنی پشكی هەرێم چارەسەر بكات و گرفتی دیكە دەدۆزێتەوە بەجۆرێك ئەو داتاو زانیاریانەی ئێمە ڕادەستمان كردوون متمانەی پێیان نییە، بۆیە لە ئێستادا كۆتایمان بە گفتوگۆكانمان هێناوە و بڕیارە لە داهاتوودا جارێكی دیكە درێژە بە گفتوگانمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بدەین.
ئەو ئەندامەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا گرفتە سیاسی و كارگێڕییەكانی ناردنی پشكی هەرێم چارەسەر كراون و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش پشتگیری ناردنی پشكی هەرێم دەكات، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت وەزیری دارایی عێراق و ستافەكەیەتی كە هەرجارە و بیانوویەك دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پشكی هەرێم نەنێرن، بۆیە ئەمرۆ گەگەڕێینەوە هەولێر.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









